Genesis 10
خشتەی نەتەوەکان لەدوای لافاوەکە
1ئەمانەش نەوەکانی نوحن، سام و حام و یافەت کە دوای لافاوەکە ئەوانیش کوڕیان بوو.یافەتییەکان
2کوڕەکانی یافەت:گۆمەر، ماگۆگ، مادەی، یاڤان، توبال، مەشەک و تیراس.
3کوڕەکانی گۆمەر:
ئەشکەنەز، ڕیفەت و تۆگەرما.
4کوڕەکانی یاڤان:
ئەلیشا، تەرشیش، کیتیم ▼
▼کیتیم واتا کیتییەکان، خەڵکی قوبرس.
و ڕۆدانیم. 5لەمانەوە نەتەوەکانی کەنار ئاوەکان ▼▼ئەو نەتەوانەی کە لە کەنار دەریای ناوەڕاستدا دەژیان.
بەنێو خاکەکانیاندا بڵاو بوونەوە، هەریەکەیان بەپێی زمان و هۆز و نەتەوەی خۆی. حامییەکان
6کوڕەکانی حام:کوش، میسر، پووت و کەنعان.
7کوڕەکانی کوش:
سەبا، حەڤیلا، سەڤتا، ڕەعما و سەبتەکا.
کوڕەکانی ڕەعما:
شەبا و دیدان.
8نەمرود لە نەوەی کوش لەدایکبوو، کە بووە جەنگاوەرێکی مەزن لەسەر زەوی. 9ئەو لەبەردەم یەزدان بووە ڕاوچییەکی بەتوانا. لەبەر ئەمەیە دەگوترێت: «وەک نەمرودیت، ڕاوچییەکی بەتوانا لەبەردەم یەزدان.» 10سەرەتای شانشینەکەی بابل، ئەرەک، ئەکەد و کەلنێ بوو لە خاکی شینعار ▼
▼شینعار ناوێکی عیبرییە بۆ تەواوی خاکی بابل، کە دەکەوێتە ناوەندی ئێراقی ئێستا.
. 11لەو خاکەوە چوو بۆ ئاشور، لەوێ نەینەوا، ڕەحۆبۆت عیر و کەلەحی بنیاد نا، 12هەروەها ڕەسەن کە شارە گەورەکەیە دەکەوێتە نێوان نەینەوا و کەلەح. 13میسر باوکی
لوودی، عەنامی، لەهابی، نەفتوحی، 14پاتروسی و کەفتۆری بوو، هەروەها باوکی کەسلوحییەکانیش بوو کە فەلەستییەکانیان لێ کەوتنەوە.
15کەنعان باوکی
سەیدا بوو، کە نۆبەرەکەی بوو، لەگەڵ حیتییەکان، 16هەروەها یەبوسی، ئەمۆری، گرگاشی، 17حیڤی، عەرقی ▼
▼عەرق: هەمان شاری عەرقە ئەمڕۆش لە لوبنان هەیە.
، سینی ▼▼سین: لەوانەیە لە نزیکی شاری عەرق لە لوبنان بووبێت. بڕوانە یەکەم پوختەی مێژوو 1:15.
، 18ئەرڤادی، چیماری و حەماتییەکانیشی بوو.لەدوای ئەوە هۆزەکانی کەنعانییەکان بڵاو بوونەوە. 19سنووری کەنعانییەکان لە سەیداوە بە گراردا دەڕۆیشت هەتا دەگەیشتە غەزە، پاشان بە سەدۆم، عەمۆرا، ئەدما و چەبۆئیمدا دەڕۆیشت هەتا لەشەع.
20ئەمانە نەوەی حامن، بەپێی هۆز و زمانیان، لە خاک و نەتەوەکانیان.
سامییەکان
21سامیش کوڕی بوو کە یافەت برای گەورەی بوو. سام باپیرە گەورەی هەموو کوڕانی عێبەر بوو.22کوڕەکانی سام:
ئیلام، ئەشوور، ئەرپەکشاد، لوود و ئارام.
23کوڕەکانی ئارام:
عوچ، حوول، گەتەر و مەشەک.
24ئەرپەکشاد باوکی شالەح بوو،
شالەحیش باوکی عێبەر بوو.
25عێبەریش دوو کوڕی بوو،
یەکێکیان ناوی پەلەگ ▼
▼پەلەگ واتا دابەشکردن.
بوو، چونکە لە سەردەمی ئەودا زەوی دابەش کرا. براکەشی ناوی یۆقتان بوو.26یۆقتان ئەم کوڕانەی هەبوو:
ئەلمۆداد، شەلەف، حەچەرماڤەت ▼
▼حەچەرماڤەت: ناوی ئاواییەکیشە لە یەمەن، لە ناوچەیەک کە ئێستا بە حەدرەمەوت ناسراوە.
، یارەح، 27هەدۆرام، ئوزال، دیقلە، 28عۆبال، ئەبیمائێل، شەبا، 29ئۆفیر، حەڤیلا و یۆڤاڤ. هەموو ئەمانە کوڕانی یۆقتان بوون. 30نشینگەکانیان لە مێشاوە دەستی پێدەکرد هەتا دەگەیشتە سفاری ناوچە شاخاوییەکانی ڕۆژهەڵات.
31ئەمانەن نەوەی سام، بەپێی هۆزیان و زمانیان، لە خاکیان و بەپێی نەتەوەکانیان.
32ئەمانەن هۆزەکانی نەوەی نوح بەپێی نەوەکانیان لەنێو نەتەوەکانیان. لە ئەوانیشەوە لەدوای لافاوەکە نەتەوەکان بەسەر زەویدا بڵاو بوونەوە.
Copyright information for
CkbKSS