Job 26
قسەی نۆیەمی ئەیوب
1ئەیوبیش وەڵامی دایەوە:2«چۆن یارمەتی ئەوەت دا کە هێزی نییە!
چۆن بازووی بێ توانات گرت و ڕزگار کرد!
3چۆن ڕاوێژت کرد بۆ ئەوەی دانایی نییە!
چۆن زانینی زۆرت دەرخست!
4بە یارمەتی کێ وتەکانت ڕاگەیاند و
ڕۆحی کێ لە زارتەوە قسەی کرد؟
5«تارماییەکان لە جیهانی مردوواندا
لە سامناکی خودا دەلەرزن.
6جیهانی مردووان لەبەردەم خودا ئاشکرایە،
شوێنی لەناوچوون ▼
▼لەناوچوون: عیبری: ئەبەدۆن. لە پەیمانی نوێ، ئەم وشەیە بە واتای (لەناوبەر) هاتووە، بڕوانە ئاشکراکردن 11:9.
شاردراوە نییە.7ئاسمانی باکوور بەسەر بۆشاییدا لێک دەکێشێت و
زەوی لەسەر هیچ هەڵدەواسێت.
8ئاو لەناو هەورەکانی دەپێچێتەوە و
هەور لەژێری نادڕێت.
9ڕووی مانگی چواردە شەوە دەشارێتەوە،
هەوری خۆی بەسەردا بڵاو دەکاتەوە.
10ئاسۆی لەسەر ڕووی ئاوەکان کێشاوە
وەک سنوور لەنێوان ڕووناکی و تاریکی.
11کۆڵەکەکانی ئاسمان دەلەرزن و
لە سەرزەنشتکردنەکەی دەتۆقن.
12بە هێزی خۆی دەریا دەهەژێنێت و
بە تێگەیشتنی خۆی زەبر لە ڕەهەڤ ▼
▼هێمایە بۆ میسر.
دەوەشێنێت.13بە هەناسەی ئەو ئاسمان ساماڵە و
دەستی ئەو مارە هەڵاتووەکەی پێکا.
14بێگومان ئەمانە شتە دەرەکییەکانی کارەکانی ئەون.
هەواڵەکانی بە چرپە دێنە بەر گوێمان!
ئیتر کێ لە هەورەتریشقەی هێزی تێدەگات؟»
Copyright information for
CkbKSS