Psalms 133
گۆرانی گەشتیاران، بۆ داود.
1ئەوەتا چەند باشە و چەند جوانە،کاتێک گەلی خودا پێکەوە بژین!
2وەک ڕۆنی بۆن خۆشە بەسەر سەرەوە،
کە بەسەر ڕیشدا دێتە خوارێ، ڕیشی هارون،
کە بەسەر یەخەی کراسەکەیدا دێتە خوارێ.
3وەک شەونمی حەرمۆن ▼
▼بەرزترین شاخە لە سوریا.
کە دێتە خوارێبەسەر کێوی سییۆن،
چونکە لەوێ یەزدان فەرمانی بە بەرەکەت دا، ژیانی هەتاهەتایی.
Copyright information for
CkbKSS