Psalms 2
1بۆچی نەتەوەکان دەوروژێن وگەلان پیلان لە شتی پووچ دەگێڕن؟
2پاشایانی زەوی خۆیان ڕێک دەخەن،
سەرۆکەکانیان پێکەوە کۆدەبنەوە
لە دژی یەزدان و مەسیحەکەی ▼
▼بە زمانی عیبری پێی دەگوترێ مەشیخ یان مەشیح، واتا هەڵبژێردراو بە دەستی پێغەمبەر و بە چەورکردن بە ڕۆن بۆ پاشایەتی، بڕوانە دەرچوون 30:22-31 و یەکەم ساموئێل 9:16؛ 10:1.
و دەڵێن:3«با کۆتەکانیان بشکێنین و
زنجیرەکانیان لە خۆمان بکەینەوە.»
4ئەوەی لە ئاسمان دانیشتووە پێدەکەنێت،
پەروەردگار گاڵتەیان پێ دەکات.
5ئینجا بە تووڕەیی خۆی قسەیان بۆ دەکات،
بە هەڵچوونی خۆی دەیانتۆقێنێت:
6«من پاشای خۆمم لەسەر سییۆن ▼
▼سییۆن یان زایۆن، چیاکە لە ئۆرشەلیم، وەک نازناو بۆ ئۆرشەلیم بەکاردێت.
داناوە،لەسەر کێوی پیرۆزی خۆم.»
7من فەرمانی یەزدانتان پێ ڕادەگەیەنم:
پێی فەرمووم: «تۆ کوڕی منی،
من ئەمڕۆ بوومە باوکت.
8داوام لێ بکە، نەتەوەکان دەکەم بە میراتت،
ئەوپەڕی زەوی دەکەم بە موڵکی تۆ.
9بە گۆچانێکی ئاسنین دەیانشکێنیت و
وەک گۆزەیەکی گڵین وردوخاشیان دەکەیت.»
10بۆیە، ئەی پاشایان، وریابن،
سەرۆکەکانی زەوی، ئاگاداربن.
11بە ترسەوە یەزدان بپەرستن،
بە لەرزەوە دڵخۆش بن.
12کوڕەکە ماچ ▼
▼ماچکردنی پێی کوڕی پاشا وەک ملکەچبوونی.
بکەن، نەوەک تووڕە ببێت ولە ڕێگای خۆتان بفەوتێن،
چونکە تووڕەیی ئەو زوو دێتە جۆش.
خۆزگە دەخوازرێ بە هەموو ئەوانەی پەنا دەبەنە بەر ئەو.
Copyright information for
CkbKSS