Psalms 3
زەبوورێکی داودە کاتێک لە دەستی ئەبشالۆمی ▼▼سێیەم کوڕی داود بوو، ناکۆکی لەگەڵ داودی باوکی هەبوو و سەرکردایەتی یاخیبوونێکی کرد لە دژی. بۆ زانیاری زیاتر بڕوانە دووەم ساموئێل بەشەکانی 13–18. کوڕی هەڵات.
1ئەی یەزدان، دوژمنانم چەند زۆرن!چەند زۆرن لە دژم سەریان هەڵداوە!
2زۆر کەس لەبارەی منەوە دەڵێن:
«خودا ڕزگاری ناکات.» ▼
▼لە دەقی عیبری لێرە و لە ئایەتی 4 و 8، وشەی سەلاە هەیە کە لەوانەیە ئاماژەیەکە بۆ وەستانی مۆسیقا و خوێندنەوە.
3بەڵام تۆ ئەی یەزدان، قەڵغانی منیت،
شکۆمەندی منیت و سەرم بەرز دەکەیتەوە.
4پڕ بە دەنگم هاوار بۆ یەزدان دەکەم،
ئەویش لە کێوی پیرۆزی خۆیەوە وەڵامم دەداتەوە.
5ڕادەکشێم و دەخەوم،
بەئاگادێمەوە، چونکە یەزدان پشتگیریم دەکات.
6لە دەیان هەزار کەس ناترسم،
ئەوانەی دەوریان گرتووم.
7ئەی یەزدان، ڕاپەڕە!
ئەی خودای من، ڕزگارم بکە!
بێگومان لە بناگوێی دوژمنەکانم دەدەیت و
کەڵبەی بەدکاران وردوخاش دەکەی.
8ڕزگاری لە یەزدانەوەیە،
با بەرەکەتەکەت لەسەر گەلەکەت بێت.
Copyright information for
CkbKSS