Psalms 8
بۆ سەرۆکی کۆمەڵی مۆسیقاژەنان، لەسەر ئاوازی گتیت ▼▼دەستەواژەیەکی بواری مۆسیقایە..
زەبوورێکی داود.
1ئەی یەزدانی پەروەردگارمان،ناوت لە سەراپای زەویدا چەند شکۆدارە!
تۆ شکۆمەندی خۆتت خستووەتە سەرووی ئاسمان.
2بە ستایشی منداڵان و شیرەخۆران
هێزت بۆ خۆت دامەزراندووە لە دژی ناحەزەکانت،
هەتا دوژمنە تۆڵەسێنەرەکانی پێ دەمکوت بکەیتەوە.
3کاتێک تەماشای ئاسمانت دەکەم،
کە پەنجەکانی تۆ دروستی کردووە،
مانگ و ئەستێرەکان، کە تۆ لەوێ داتناون،
4مرۆڤ چییە تاکو بیری لێ بکەیتەوە؟
کوڕی مرۆڤ چییە تاکو بایەخی پێبدەیت؟
5کەمێک لە فریشتەکانت ▼
▼عیبری: خوداکان، بە واتای بوونەوەرە ئاسمانییەکان.
بە کەمتر دانا وتاجی شکۆ و ڕێزت خستە سەری.
6دەسەڵاتت داوەتێ بەسەر هەموو دەستکردی خۆتدا،
تۆ هەموو شتێکت خستووەتە ژێر پێی ئەو:
7هەموو مەڕ و مانگاکان،
هەروەها ئاژەڵی کێوی،
8باڵندەی ئاسمان و ماسی دەریا و
هەرچی لەناو دەریادا دەژی.
9ئەی یەزدانی پەروەردگارمان،
ناوت لە سەراپای زەویدا چەند شکۆدارە!
Copyright information for
CkbKSS