Psalms 82
زەبوورێکی ئاساف.
1خودا لە کۆڕی خوداوەندەکان ڕاوەستاوە،لەنێو خوداوەندەکان ▼
▼ڕەنگە مەبەست لە بوونەوەرە ئاسمانییەکان (فریشتەکان) بێت، یان ئەوانەی پەیام و فەرمانەکانی خودایان بۆ دێت و جێبەجێی دەکەن. بڕوانە 82:6و بەراوردی بکە لەگەڵ یۆحەنا 10:34-36.
دادوەری دەکات.2«هەتا کەی بە ناڕەوایی دادوەری دەکەن،
لایەنگری بەدکاران دەکەن؟ ▼
▼لە دەقی عیبری لێرە وشەی سەلاە هەیە کە لەوانەیە ئاماژەیەکە بۆ وەستانی مۆسیقا و خوێندنەوە.
3بەرگری لە لاواز و هەتیوان بکەن،
دادی هەژار و کڵۆڵان بدەن.
4فریای لاواز و نەداران بکەون،
لە دەست بەدکاران دەربازیان بکەن.
5«نازانن و تێناگەن، لە تاریکیدا دەڕۆن،
هەموو بنچینەکانی زەوی دەشڵەژێن.
6«من گوتم:”ئێوە’خوداوەندەکان‘ن،
هەمووتان کوڕی خودای هەرەبەرزن.“
7بەڵام وەک ئادەمیزاد دەمرن،
وەک یەکێک لە میرەکان دەکەون.»
8خودایە، هەستە! دادوەری زەوی بکە،
چونکە هەموو نەتەوەکان میراتی تۆن.
Copyright information for
CkbKSS