Psalms 87
زەبوورێکی کوڕانی قۆرەح. گۆرانییەک.
1خودا لە کێوی پیرۆز بناغەکانی شارەکەی دانا،2یەزدان دەروازەکانی سییۆنی
لە هەموو ماڵی یاقوب خۆشتر دەوێت.
3ئەی شاری خودا،
بە شکۆمەندی باست کراوە: ▼
▼لە دەقی عیبری لێرە و لە ئایەتی 6، وشەی سەلاە هەیە کە لەوانەیە ئاماژەیەکە بۆ وەستانی مۆسیقا و خوێندنەوە.
4«ئەوانەی دەمناسن ناویان دەهێنمەوە یادم،
خەڵکی ڕاهەب ▼
▼مەبەست لە ڕاهەب وڵاتی میسرە، هەروەها لە ئەفسانە کۆنەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕاهەب دڕندەیەکی دەریاییە و هێمای خراپەکاری و سەرلێشێوانە.
و بابل لەنێویاندان،لەگەڵ فەلەستیە و سور و خەڵکی کوش،
سەبارەت بە ئەوان دەگوترێت:”ئەم کەسە لە سییۆن لەدایک بووە.“»
5دەربارەی سییۆن دەگوترێ: «ئەمە و ئەوەی تێدا لەدایک بووە و
خودای هەرەبەرز خۆی دەیچەسپێنێت.»
6یەزدان لە پەڕتووکی گەلاندا تۆماری دەکات:
«ئەمە لە سییۆن لەدایک بووە.»
7سەماکەران گۆرانی دەڵێن:
«هەموو سەرچاوەکانم لە تۆوەیە.»
Copyright information for
CkbKSS